گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ناوەڕۆکى کۆبوونەوەى عێڕاق و ئێران لەسەر دۆسیەى سنورەكان و دانانى هێڵى شەمەندەفەر 

2020.10.21 - 18:18
ناوەڕۆکى کۆبوونەوەى عێڕاق و ئێران لەسەر دۆسیەى سنورەكان و دانانى هێڵى شەمەندەفەر 

ناس کورد- 

عێراق و كۆمارى ئيسلامى ئێران لەسەر ڕوبارى شەتوڵعەرەب و هێڵى شەمەندەفەرى نێوان هەردوو وڵات و دۆسیەى سنورە هاوبەشەكان كۆبوونەوە.

 

ئاژانسى "ئيرنا"ى ئێرانى بڵاويكردەوە (21ى تشرينى يەكەمى 2020)، "موحسين بەهاروند" ياريدەدەرى وەزيرى دەرەوەى ئێڕان بۆ كاروبارى ياسايى و نێودەوڵەتى لەگەڵ "عەبدولكەريم هاشم" بریکارى وەزيرى دەرەوەى عێراق كۆبونەتەوە.

 

ڕونيشكراوەتەوە، لە كۆبونەوەكەدا گفتوگۆ لەسەر پەيوەنديیە دووقۆڵيەكان و پاككردنەوەى ڕوبارى شەتوڵعەرەب و هێڵى شەمەندەرى نێوان هەردولا كراوە.

 

لاى خۆيەوە بازنەى ڕاگەياندنى وەزارەتى دەرەوەى ئێران بڵاويكردوەتەوە، لە كۆبونەوەكە بەرپرسانى تايبەتمەندى هەردولا بەشداربوون و ئەوەش لەچوارچێوەى ئەو ڕێكکەوتنانە بووە كە ساڵى 2018 سەرۆكى نێوان هەردوو وڵات واژۆيان كردوە.

 

جەختیش كراوەتەوە، هەروەها لە گفتوگۆكەدا باس لە دۆسیەى سنورە هاوبەشەكانى نێوان هەردوو وڵات كراوە.