گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دەسەڵاتی فڕۆکەوانی عێراق ڕێنماییەکى نوێى بۆ گەشتکردنى هاوڵاتیان دەرکرد 

2020.10.21 - 17:21
دەسەڵاتی فڕۆکەوانی عێراق ڕێنماییەکى نوێى بۆ گەشتکردنى هاوڵاتیان دەرکرد 

ناس کورد-

دەسەڵاتی فڕۆکەوانی عێراق ڕایگەیاند، پێش ئەنجامدانی گەشتی ئاسمانی دەبێت ئەو کەسانەی کە نیازی گەشتکردنیان هەیە پشکنینی PCRی تایبەت بەکۆرۆنایان پێبێت، ئاماژەى بەوەشکرد، دەبێت پشکنینەکەش پێش 72 کاتژمێرئەنجامدرابێت، بەپێچەوانەوە ڕێگە بەهیچ کەسێک نادرێت تەنها بچێتە ناو فڕۆکەکەیشەوە.

 

دەسەڵاتی فڕۆکەوانی عێراق لەڕاگەیاندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست ناس کورد کەوتووە ڕایگەیاند (21ی تشرینی یەکەمی 2020)، "دەبێت ئەو کەسانەی کە نیازی گەشتی دەرەوەی وڵاتیان هەیە لەڕێگەی فڕۆکەخانەکانی عێراقەوە پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا جۆری  PCR یان پێبیت، بەمەرجێک پشکنینەکە ئەنجامەکەی نەرێنی بێت و پێش 72 کاتژمێر ئەنجامدرابێت".

 

ئاماژەبەوەش کراوە، "بەبێ بوونی ئەو پشکنیینە ڕێگە بەهیچ کەسێک نادرێت تەنها بچێتە ناو فڕۆکەکەیشەوە، فڕۆکەخانەکانی عێراق پابەند دەبن بەڕێکارەکانی ڕێکخراوی فڕۆکەوانی مەدەنی نێودەوڵەتی (lCAO ) ئەوەش لەپێناو فەراهەم کردنی گەشتێکی سەڵامەت".

 

دەسەڵاتی فڕۆکەوانی عێراق داوایشی لەکۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی کردووە پابەندی ئەو ڕێنماییە بن بەپێچەوانەوە خۆیان بەرپرسیارێتی هەر ڕێکاری یاسایی هەڵدەگرن، ئەو ڕێنماییەش ئەوانەش دەگرێتەوە کەدەیانەوێت گەشت بۆعێراق بکەن.