گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕونکردنەوە لەبارەى چاکسازیى دارایى دەدرێت

2020.10.21 - 17:12
ڕونکردنەوە لەبارەى چاکسازیى دارایى دەدرێت

ناس کورد- 

وەزارەتى دارايى ڕایگەیاند، پەڕەى چاكسازى دارايى هەنگاوێكە بەرەو ئابورييەكى هەمەڕەنگ و تەواو.

 

لە راگەیەندراوێکى وەزارەتى دارايى کە وێنەیەکى دەست ناس کورد کەوتووە ئاماژە بەوە کراوە (21ى تشرينى يەكەمى 2020) لە چوارچێوەى هەوڵەكانى بۆ چاكسازى بارودۆخى دارايى و ئابوريى ئێستا، وەزارەتى دارايى لە رێگەى دنيابينيەكەوە كە بريتييە لە پەڕەى چاكسازى دارايى بەرەو ئابورييەكى هەمەڕەنگ و فرە سەرچاوە هەنگاو دەنێت.

 

ڕونيشكراوەتەوە، چاكسازى و چالاككردنى كەرتى تايبەت لەرێگەى گونجاندنى ژينگەيەكى وەبەرهێنانى جێگير و دوبارە چاوخشانەوە بە هەندێك كۆمپانياى گشتى دەبێت، ئەوەش سەرەڕاى چالاككردنى باج لە كەرتى كارەبا.

 

جەختيلەوەشكردوەتەوە، هەروەها پەڕەى چاكسازى هەوڵى گۆڕينى ڕێچكەى ئابورى نيشتمانى دەدات لە ڕێگەى كۆنترۆڵكردنى دەوڵەت و ڕۆڵى ڕێكخستن و سەپاندنى ياسا و گرنگيدان بە چينە لاوازەكان و چاودێرى كۆمەڵايەتى و كاركردن لەسەر چاكسازى ڕيشەيى لە ئيدارەدانى دەوڵەت بۆ سيستمى دارايى گشتى، ئەوەش بۆ سنورداركردنى بەهەدەردانى بەردەوامى سەرچاوەكان.

 

وەزارەتەكە پێشى وايە، دوبارە بنيادنانەوەى كەرتى بانكيى لە پێويستيە گرنگەكانە، چونكە سەرچاوەى هەر فراوانبونێكى ئابورييە.