گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەفتەى داهاتوو دەستپێدەکات

وردەکاریی دروستکردنى سێ ناوچەى پیشەسازى لە هەرێم

2020.10.21 - 14:23
App store icon Play store icon Play store icon
وردەکاریی دروستکردنى سێ ناوچەى پیشەسازى لە هەرێم

ناس کورد-

سەرۆكی دەستەی وەبەرھێنان لە ھەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، سێ ناوچەى پیشەسازى لەهەر سێ پارێزگاى هەولێر و سلێمانى و هەڵەبجە دروستدەکرێن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

محەمەد شوكری لە لێدوانێکیدا بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی کە ناس کورد بەدواداچوونی بۆ کردووە (21ى تشرینى یەکەمى 2020) دەڵێت، "هەفتەی داهاتوو دەست بە دروستكردنی ناوچەیەكی پیشەسازی لە ھەولێر دەكرێت، یەكێكی تریش لە هەڵەبجە بنیات دەنرێت، كە بۆ ئەویش سەرقاڵی دیاریكردنی زەوین و ئەوەی سلێمانیش لە ناوچەی عەربەت ھەزار دۆنمە و خەریكی دەرخستەین و ھەركاتێك تەواو بوو، ئەویش ڕادەگەیەنین".

 

وتیشی "سەبارەت بەوەی ھەولێر، كۆبوونەوەیەكمان لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی و شارەوانی و پارێزگار كردووە و سەرۆكی حوومەتیش رەزامەندیی دەربڕیوە كە خزمەتگوزاری بۆ دابین بكرێت، بۆیە چاوەڕێ دەكرێت ھەفتەی داھاتوو دەست بە كاركردن بكەین".

 

سەرۆكی دەستەی وەبەرھێنان رونیکردەوە ئەوەى هەولێر لەسەر دوو ھەزار و٥٠٠ دۆنم زەوی دروستدەکرێت، ٥٢ كارگەی وەبەرھێنانی ھەیە و چەند كارگەیەكی پیشەسازییش لە خۆ دەگرێت، ئەوەی دیكەش بۆ مامەڵەكردن تەرخان دەكرێت.