گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کازمى بڕیارێکى نوێی لەبارەى قەرزەوە دەرکرد

2020.10.21 - 13:22
App store icon Play store icon Play store icon
کازمى بڕیارێکى نوێی لەبارەى قەرزەوە دەرکرد

ناس کورد-

مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق بڕیاریدا بە دوبارە پێکهێنانەوەى لیژنەى سەرپەرشتى قەرز.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی بەڵگەنامەیەکى نوسینگەى کازمى کە وێنەیەکى دەست ناس کورد کەوتووە (21 تشرينى یەکەمى 2020)، لیژنەى باڵاى سەرپەرشتى قەرز دوبارە پێکدەهێنرێتەوە بەسەرۆکایەتى عەبدولکەریم حسێن محەمەد سەرۆکى دەستەى راوێژکاران و ئەندامێتى نۆ کەسى دیکە لە بەڕێوەبەرانى گشتى و بەڕێوەبەرى پڕۆژەکان.

 

  بەپێی بەڵگەنامەکە، لیژنەکە سێ ئەرکى سەرەکى هەیە، دانانى سیاسەتى پێدانى قەرز بە پڕۆژەکان، ئامادەکردنى رێنمایی پێویست بۆ ئاسانکاریی رێوشوێنەکان، پەسەندکردنى پرۆژەى گەشەپێدانى پێویست کە ئامانج لێیان کەمکردنەوەى هاوردە و رەخساندنى هەلى کار بۆ گەنجان، بنیاتنانى پیشەسازیی ناوخۆییە.

me_ga.php?id=7355