ناس کورد-
بانکێکى عێراقى بڕى 10 ملیۆن دینار وەکو پیشینەى هاوسەرگیرى دەداتە ئەو فەرمانبەرانەى کە هاوسەرگیرى دووەم ئەنجام دەدەن بەڵام بەو مەرجەى خۆى و ژنى یەکەمى ئەو پیشینەیەى وەرنەگرتبێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
نوسینگەى ڕاگەیاندنى بانکى ڕەشیدى عێراقى لە ڕاگەیەنراوێکدا (21ى تشرینى یەکەمى 2020) ڕایگەیاند: "بانکەکەیان بڕیاری داوە پێشینەى هاوسەرگیرى بداتە ئەو فەرمانبەرانەى بۆ جارى دووەم هاوسەرگیرى دەکەن، بەڵام بەو مەرجەى خۆى و هاوسەرى یەکەمى پێشتر لە پیشینە سودمەند نەبووبن."
بانکەکە ڕوونیشى کردووەتەوە: "پێشینەکە دەدرێتە سەرجەم فەرمانبەران بەبێ ڕەچاوکردنى شوێنى دانیشتەکەى بەڵام یەک کەفیلى پێویستە کە فەرمانبەرى حکومەت بێت و خزمەتەکەى لە دوو ساڵ کەمتر نەبێت، بڕى پارەکەش کەوەکو پێشینە پيێدەدرێت 10 ملیۆن دینار دەبێت."