گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ناوی سێیەمیش سەیرە

ئوسامە بن لادن و سەدام حسێن برای یەكترن

2020.10.21 - 11:31
ئوسامە بن لادن و سەدام حسێن برای یەكترن

ناس کورد-

یانەى یۆنیۆن کۆمیرسیۆ لە پیرۆ گرێبەستى لەگەڵ یاریزانێکدا کردووە کە ناوى ئوسامە بن لادن خیمینز لۆبیزە، ئەوەش لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا کاردانەوەى زۆرى لێکەوتەوە.

 

لە میانى چاوپێکەوتنێکى ڕادیۆییدا لەگەڵ "Que T'hi Jugues" لە سير كاتالونيا کە ناس کورد بەدواداچوونى بۆ کردووە، ئەو یاریزانە گەنجە کە تەمەنى 18 ساڵە ڕایگەیاندووە، باوکى ئەو ناوەى لێناوە.

 

یاریزانەکە دەشڵێت، "برایەکى ترم هەیە ناوێکى سەیرى هەیە، ناوى سەدام حوسێنە و باوکم ویستى مناڵى سێیەمى ناوبنێت جۆرج بۆش بەڵام لەبەرئەوەى کچ بوو ئەو ناوەى لێنەنرا".

 

ئوسامە بن لادن باسى لەوەش کردووە، کەسى تر ئەو ناوەى نییە و زەحمەتى زۆرى بەو هۆیەوە بینیوە بەڵام ئێستا شتەکەى لەلا سروشتى بوەتەوە و کراسێک لەبەردەکات کە ناوى ئوسامەى لەسەرە و ویستویەتى بیگۆڕێت بەڵام وازى لەو بیرۆکەیە هێناوە.

 

یاریزانە گەنجەکە بەرگرى لەبڕیارەکەى باوکى دەکات بۆ ئەو ناونانە و دەڵێت "لەو باوەڕەدام باوکم ئەوەى خۆشدەوێت".