گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سلێمانی بڕیاری کۆتایی دەدات لەسەر دەبەى پلاستیکى ئاو چونکە ’’مەترسیدارە’’

2020.10.21 - 11:23
سلێمانی بڕیاری کۆتایی دەدات لەسەر دەبەى پلاستیکى ئاو چونکە ’’مەترسیدارە’’

ناس کورد-

قایمقامیەتى سلێمانى و کۆمپانیاکانى تایبەت بە بەرهەمهێنانى ئاوى خواردنەوە لەکۆبونەوەدان بۆ بڕیاردان لەبارەى گۆڕینى دەبەى پلاستیکى.

 

لەشکر حەمید، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی بە ناس کوردى راگەیاند (21 تشرینی یەكەمی 2020)، لە کۆبوونەوەکەدا بڕیارى کۆتایی لەو بارەیەوە دەدرێت، دواى ئەوەى پشکنینى زۆر بۆ دەبە و پەرداخەکان کراون.

 

وتیشى، زیاتر لە دوو مانگە لیژنەیەک پێکهێنراوە و تا ئێستا بەبڕى شەش ملیۆن دینار سزاى دارایی کۆمپانیاکان دراوە.

 

لەشکر حەمید رونیکردەوە، "تێبینیمان هەیە لەسەر دەبە و پەرداخەکان کە بەپێی مواسەفاتی جیهانی نییە کە دەبێت لەخوار 50 پی پی بێت، بەڵام ئەوەى کۆمپانیاکان لەسەرووى 50 وەیە و هەندێکیان زۆر لەوەش زیاترە".

 

باسى لەوەشکرد، ئەو مادە پلاستکییەى بتڵەکانى لێ دروستدەکرێت بەشێکی لەدەرەوە و کەرکوکەوە دێت، بەشی زۆری ڕیسایکلینیان تێدایە، ئەوەش مەترسیدارە.