گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دواین زانیارى لەبارەى دابەشکردنى بەشە خۆراک و کردنی بە پارە لە سلێمانی

2020.10.21 - 11:07
دواین زانیارى لەبارەى دابەشکردنى بەشە خۆراک و کردنی بە پارە لە سلێمانی

ناس کورد-

بەرێوەبەرى خۆراکى سلێمانى ڕایگەیاند، چاوەڕوانى گەیشتنى ماددەکانى بەشەخۆراکن بۆ ئەوەى بەتەواوى بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشى بکەن، چونکە لەوادەى خۆى دواکەوتووە.

 

شەوکەوت محەمەد بە ناس کوردى ڕاگەیاند (21 تشرینی یەكەمی 2020)، دواکەوتنى دابەشکردنى بەشە خۆراک بەردەوامە و لەبەغداوە رۆژانە بەڵێنى ناردنى دەدرێت بەڵام هێشتا بەتەواوى نەهاتووە.

 

وتیشى، "تا ئێستا تەنها شەکرى مانگى ئازار هاتووە و ماددەکانى دیکە نەهاتووە، بەڵام بەهۆى بوونى گەنمى خۆماڵییەوە بەشە ئاردى مانگى مانگى تەموز دابەشکراوە".

 

لەبارەى کردنى بەشە خۆراک بە پارە، شەوکەت محەمەد دەڵێت، هیچیان پێنەوتراوە لەو بارەیەوە لەلایەن بەغداوە.

 

دواکەوتنى دابەشکردنى بەشە خۆراک لەکاتێکدایە لە ئێستادا لە بریکارەکانى دابەشکردنى خۆراک کۆبۆنى ساڵى نوێ دابەشدەکرێت.