گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یەکێتی دووەمی پۆستی حکومی لە کابینەکەى مەسرور بارزانی وەرگرت

2020.10.21 - 10:45
یەکێتی دووەمی پۆستی حکومی لە کابینەکەى مەسرور بارزانی وەرگرت

ناس کورد-

ئەمڕۆ یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دووەم پۆستی حکومی لەم هەفتەیەدا وەرگرت کە بریکاری وەزیری پیشەسازی و وزەیە و بە فەرمی دەستبەکار بوو.

 

پەیامنێری ناس کورد ڕاگەیاند (21ی تشرینی یەکەمی 2020)، بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکى حکومەتى هەرێم، عەلی عوسمان وەک بریکاری وەزیری پیشەسازی و وزە دەستبەکار بووە.

 

ئەوە دووەم پۆستە کە یەکێتی لەم هەفتەیەدا لە حکومەتى هەرێم وەریگرتووە، دوێنێ (20ی تشرینی یەکەمی 2020) ئەمەل جەلال، وەک سەرۆکی نوێی دەستەی گەشتوگوزار دەستبەکار بوو کە پێشووتر مەولەوی جەبات بەڕێوەی دەبرد.