گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم چەند ئاسانکارییەک بۆ جوتیاران دەکات

2020.10.21 - 10:06
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم چەند ئاسانکارییەک بۆ جوتیاران دەکات

ناس کورد-

ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و چەند بابەتێکی کشتوکاڵی و ئاسانکاری بۆ جوتیارانی هەرێم تاوتوێ دەکات.

 

 

فەرمانگەی میدیا و زانیاری لە ڕاگەیەنراوێکدا (21ی تشرینی یەکەمی 2020) دەڵێت، بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوەی ئاسایی ژمارە 42ی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێوەدەچێت.

 

بابەتەکانی کۆبوونەوە، بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، بریتین لە:
- پرۆژەی خزمەت.
- گرفت و چارەسەری بابەتی كڕینەوەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی كوردستان لەلایەن حكومەتی فیدراڵییەوە بۆ ساڵی 2020.
- بابەتی لێخۆشبوونی گومركی بۆ هەندێک لە ئامێر و مادە سەرەتاییەكانی پرۆژە كشتوكاڵییەكان و ئاسانكاری بۆ جووتیاران.