گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عێراق لە دابینکردنى بەنزین دەگاتە ئاستى خۆبژێوى

2020.10.21 - 09:46
عێراق لە دابینکردنى بەنزین دەگاتە ئاستى خۆبژێوى

ناس کورد-

وەزارەتى نەوتى عێراق ڕایگەیاند، ساڵى 2023 دەگەن بە ئاستى پڕکردنەوەى پێداویستى ناوخۆیی بەنزین بە بەرهەمى ناوخۆیی.

 

حامد یونس، بریکارى وەزارەتى نەوت بە ڕۆژنامەى سەباحى فەرمى ڕاگەیاندووە (21 تشرینی یەكەمی 2020)، کۆتایی ساڵى 2023 بەرهەمهێنانى بەنزین لە پاڵاوگە ناوخۆییەکان دەگاتە ئاستى پڕکردنەوەى تەواوى پێداویستى ناوخۆیی عێراق.

 

وتیشى، ئەو پلانە پشتدەبەستێت بە جێبەجێکردنى پلانى کارپێکردنى پاڵاوگەکانى کەربەلا و باکور، بەگەڕخستنەوەى پاڵاوگەى سمود، زیادکردنى تواناى پاڵاوگەکانى دیکە و باشکردنى بڕى بەرهەمهێنراو.


هاوکات سادیق سەڵیتى، ئەندامى لیژنەى نەوت و وزە لەپەرلەمانى عێراق (12ى تشرینى یەکەمى 2020) بەڕۆژنامەى سەباحى فەرمى ڕاگەیاند، "وەزارەتى نەوت سورە لەسەر کەمکردنەوە و دابەزاندنى نرخى بەنزینى کوالیت بەرز و ئەو هەنگاوەش دەبێتە هۆى هاندان بۆ ئەوەى هاوڵاتیان ئەو بەنزینە بەکاربهێنن لەبرى بەنزینى نۆرماڵ کە نرخەکەى 450 دینارە بۆ هەر لیترێک".

هاوکات لە ڕاگەیەنراوێکدا حامد یونس بریکارى وەزارەتى نەوت بۆ کاروبارى دابەشکردن جەختى لەسەر ئەوە کردەوە، بڕیارى پێداچونەوە بەنرخەکانى بەنزینى کوالیت بەرز لەچوارچێوەى هەوڵەکانى دەستەبەرکردنى ئەو سوتەمەنیەیە بۆ هاووڵاتیان.