گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دۆلار بۆ ئاستێکى پێوانەیی دابەزی

2020.10.21 - 09:03
دۆلار بۆ ئاستێکى پێوانەیی دابەزی

ناس کورد-

نرخى دۆلار بەرانبەر دراوە سەرەکییەکانى دیکە کەمترین نرخى لەماوەى مانگێکدا تۆمارکرد، لەکاتێکدا وەبەرهێنەران چاوەڕوانى دانوستانەکانى پاڵپشتى دارایى دەکەن پێش هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى ئەمریکا.

 

پێگەى سکاى نیوز بڵاویکردەوە (20 تشرینی یەكەمی 2020)، بۆ ڕۆژى دووەم لەسەر یەک ئاماژەى دۆلار بەردەوامیداوە بە دابەزین و تا ئاستى 92.991 تۆمار کراوە، ئەوەش لە21ى مانگى ئەیلولەوە نزمترین ئاستە.

 

نرخى یۆرۆ بەرانبەر دۆلار بەڕێژەى 0.5% بەرزبووەوە و یەک یۆرۆ گەیشتە 1.185 % دۆلار، دواى ئەوەى پێشتر لەبازاڕەکانى لەندەن 0.1% پاشەکشەی کردبوو.

 

نانسى پیلۆسى، سەرۆکى ئەنجومەنى نوێنەرانى ئەمریکا ئەمریکا دەڵێت، دیموکراتەکان خەریکە لەگەڵ ئیدارەى ترەمپدا دەگەنە ڕێکەوتنێک بۆ کۆمەڵێک بڕیارى پاڵپشتى دارایی بەمەبەستى سوککردنى کاریگەرییە ئابورییەکان کە بەهۆى پەتاى کۆرۆناوە دروستبووە و ئەو هاریکاریەش لەمانگى داهاتوودا دابەشدەکەن.