گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەوێنە..مەفرەزەكانی هاتوچۆ لەناو شار دادەنرێنەوە

2020.10.21 - 08:40
بەوێنە..مەفرەزەكانی هاتوچۆ لەناو شار دادەنرێنەوە

ناس کورد-

 

مەفرەزەكانی هاتوچۆى سلێمانى لەناو شار دادەنرێنەوە و لێپرسینەوە لەو شۆفیرانە دەکەن کە سەرپێچى دەکەن یاخود ساڵنامە یان مۆڵەتەکانیان بەسەرچووە، دواى ماوەیەک لە کەمبوونەوەیان لەسەر شەقامەکان.

 

بەپێی ئەو وێنانەى کە هاتوچۆى سلێمانى لەسەر هەژمارى خۆى لە فەیسبوک بڵاویکردووەتەوە، دەردەکەوێت چەند مەفرەزەیەک لەناو شار دانراون و لێپرسینەوە لە شۆفیران دەکەن.

 

دانانەوەى ئەو مەفرازانە هاوکاتە لەگەڵ پلانێکى نوێی هاتوچۆ بۆ نەمانی کارمەندانی ھاتوچۆ لە ترافیک لایتەکانی ناو شار.

 

سەعدوڵا عەزیز، بەڕێوەبەری ھاتوچۆی ناوشاری سلێمانی بە ترافیک ئێف ئێمی ڕاگەیاند (19ى تشرینى یەکەمى 2020)، "بڕیاریان داوە بە لابردنی کارمەندەکانی ترافیک لایتەکان لە ڕۆژدا چونکە شۆفێران ڕۆژانە بەبێ گرفت پابەندی ھێماکانی ترافیکن".  

  

وتیشی، "ئەم بڕیارە تەنھا بۆ ڕۆژ دراوە و لە ئایندەیەکی نزیکدا کامێرای چاوێری سەر ترافیک لایتەکانیش دەخرێنەوە کار".  

  

بەڕێوەبەری ھاتوچۆی ناوشاری سلێمانی باسى لەوەشکرد، لەلایەکی ترەوە بۆ ئاسانکاری ھاتوچۆی شۆفێران سلێمانیان دابەشکردووە بەسەر چەند زۆنێکداو ھەر زۆنە و ئەفسەرێک و چەند کارمەندێکی بۆ دابین کراوە بۆ کەمکردنەوەی کێشەو گیرو گرفت و قەرەباڵغی.