گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەسەر وێنەی’’زەكەرە دروستكراوەكان’’ پزیشكێكی پسپۆڕ ڕوونكردنەوەیەك دەدات

2020.10.21 - 08:20
لەسەر وێنەی’’زەكەرە دروستكراوەكان’’ پزیشكێكی پسپۆڕ ڕوونكردنەوەیەك دەدات

ناس کورد-

 

پزیشکێکى پسپۆڕ لەسەر وێنەی "زەكەرە دەستكردەكان" ڕوونكردنەوە دەدات و دەڵێت ئەوەى بڵاوکراوەتەوە کە گوایە هاوردەى هەرێم کراوە، 'کیفی چوک' ە و بۆ پیاوانە.

 

د.نگین جەعفەر پسپۆڕ لە نەخۆشییەكانی ژنان و منداڵان لە لاپەڕەى خۆى لە فەیسبوک نوسیویەتى "لەم ڕۆژانەدا ئەو وێنەیە لە میدیاکان و سۆشیال مێدیا بڵاوبووەتەوە زۆر قسەی لەسەر دەکرێت، گوایە چوکی پلاستیکییە و بۆ ئارامکردنی ژنان ھێنراوەتە کوردستان و لە بازگەیەکی سنور دەستی بەسەردا گیراوە".

 

ئاماژەى بەوەشکردووە "ھەر لەسەر ئەو ڕیتمە خەڵکی کردوویانە بە باسی تەنز و خۆشی و گاڵتەکردن بە ژنان، بەڵام ئەوەی تاکو ئێستا خەڵکی درکیان پێنەکردووە و قسەی لەسەر ناکەن، ئەوەیە کە ئەو بارەی چوکی پلاستیکییە کە دەستی بەسەرداگیراوە و لە وێنەکەدا دەردەکەوێ بۆ ژنان بێ، بەڵکو ئەوە جۆرێکی ترە و پێی دەگوترێ 'کیفی چوک' و بۆ پیاوانە".

 

بەوتەى ئەو پزیشکە، ئەو 'کیفی چوکە' بەزۆری بۆ ئەو پیاوانەیە کە ھەست بە کەمی یان بچوکی چوکیان دەکەن، ئەوان دەتوانن ئەو کیفە وەکو کۆندۆم بکەن بەسەر چوکیاندا و ئاواش ھەم کەمێک ئەستوور دەبن وە ھەمیش چەند سانتیمەترێک درێژتر لەوەی ھەن.

 

دەشڵێت، ھیچ چوکێکی پلاستیکی بۆ ژنان وەکو بۆری کون نییە کە چۆن لەو وێنەیەدا دەبیندرێت، بەڵکو ئەوانە بۆ پیاوانن.

 

هەروەها بەتەنزیشەوە نوسیویەتى "بەھیوام ئیدی ماوەیەکیش ژنان تەنز و گاڵتەپێکردنەکان لەسەر ئەو وێنەیە بەرەو ئاراستەی پیاوان پێچەوانە بکەنەوە".

 

سەرچاوەیەكی بەرپرس لە مەرزی پەروێزخان  (18ی تشرینی یەكەمی 2020) بە ناس كوردی ڕاگەیاند، لە چەندین پەیجی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان "هەواڵێك بڵاوكراوەتەوە كە لەم مەرزەوە زەكەری دەستكرد هێنراوەتە كوردستان، بەڵام ئەوە دوورە لەڕاستییەوە و هەڵبەستراوە."  

 

ئەو سەرچاوەیە بە تەنزەوە وتی، "تەنانەت هەر بەهۆی كاریگەری ئەو هەواڵانەی بڵاوكراونەتەوە زۆرێك لەهاوڕێیانی بەرپرس و فەرمانبەرانیش وەك حاڵەتێكی سەرسوڕمان و بۆ تەنز پەیوەندییان پێوەكردوون كە ئایا راستە یان نا".  

 

ناس کورد بەدواداچوونی بۆ وێنەکە کرد و دەرکەوت ئەو وێنەیە کوردستان نییە و لە چەندین ماڵپەری تر وێنەکە بەکارهێنراوە.  

me_ga.php?id=1277