گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دەوڵەتی یاسا بایکۆتی هەڵبژاردن ڕەت دەکاتەوە.. ’’مالیکی خۆی هەڵدەبژێرێت’’

2020.10.20 - 23:03
دەوڵەتی یاسا بایکۆتی هەڵبژاردن ڕەت دەکاتەوە.. ’’مالیکی خۆی هەڵدەبژێرێت’’

ناس كورد-

نوسينگەى سەرۆكى هاوپەیمانێتی دەوڵەتى ياسا ڕەتي دەكاتەوە نورى مالكیی سەرۆكى هاوپەیمانێتییەکە نيازى ئەوەى هەبێت لە هەڵبژاردنى داهاتوو پاشەكشە بكات.

 

نوسينگەى ڕاگەياندنى هاوپەیمانێتی دەوڵەتى ياسا (20ى تشرينى يەكەمى 2020) لە بەياننامەيەكدا کە دەستی ناس کورد کەوتووە دەڵێت، ئەوەى هەندێك دەزگاى ڕاگەياندن بڵاويانكردوەتەوە گوايە مالكى خۆى بۆ هەڵبژاردنى داهاتوو کاندید ناکات دوورە لەڕاستيەوە.

 

ڕونيشكراوەتەوە، لە پارێزگاى بەغدا مالكى سەرۆكايەتى پاڵێوراوانى هاوپەیمانێتییەکە لە هەڵبژاردنى داهاتوو دەكات كە بڕيارە لە ساڵى 2021 ئەنجام بدرێت.

 

ئەوەش دواى ئەوەدێت، عەدنان ئەسەدى، سەرۆكى فراكسيۆنى دەوڵەتى ياسا لە پەرلەمانى عێراق ڕايگەياندبوو، ئەگەرى هەيە نورى مالكى لە هەڵبژاردنەكانى داهاتوو پاشەكشە بكات.