گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

هەواڵێکی دڵخۆشکەر بۆ هەوادارانی تۆپی پێ

ئەستێرەیەکی بەناوبانگ دوای وازهێنانی لە یاریکردن گەڕایەوە یاریگاکانی ئەوروپا

2020.10.20 - 22:45
ئەستێرەیەکی بەناوبانگ دوای وازهێنانی لە یاریکردن گەڕایەوە یاریگاکانی ئەوروپا

ناس کورد-

هەرچەندە نزیکەی ساڵێک بوو وازی لە یاریکردن هێنابوو، بەڵام پیتەر چیکی گۆڵپارێزی بەناوبانگی پێشووی یانەی چێڵسی گەڕایەوە یانەکە و لە هەفتەی داهاتوو بەرامبەر مانچستەریونایتد بەشداری دەکات.

 

یانەی چێڵسیی ئینگلیزی (سێشەممە 20ی تشرینی یەکەمی 2020) گەڕاندنەوەی پیتەر چیکی گۆڵپارێزی پێشووی یانەکەی ڕاگەیاند، ئەوەش لەسەر داوای یاناکە و پێویستبوونی بەو ئەستێرەیەی پێشووی.

 

بەگوێرەی میدیاکانی بەڕیتانیا، پیتەر چیک لە هەفتەی داهاتوو لەیاری یانەکەی بەرامبەر مانچستەریونایتد بەشداری دەکات.

 

گەڕانەوەی چیک بۆ یانەکە لەکاتێکدایە، کیپای گۆڵپارێزی لاوی یانەکە ئەگەرچی بەبڕی 80 ملیۆن یۆرۆ گوازرایەوە یانەکە، بەڵام ئاستێکی خراپ لەگەڵ یانەکە پێشکەشدەکات.

 

چیک ماوەی ساڵێکە وازی لەیاری تۆپی پێ هێناوە و وەک ڕاوێژکار لە یانەی چێڵسی کاردەکات، هەروەها سەرقاڵی یاریی هۆکی سەر سەهۆڵ بوو لەگەڵ یانەیەکی وڵاتەکەی، بەڵام جارێکیتر و لە تەمەنی 38 ساڵیدا جارێکیتر گەڕایەوە یاریگەکانی ئەوروپا.