گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پزیشکێکی بەریتانی وەڵامی لایە

شۆردنی ددان ڕێگری دەکات لە توشبوونت بە کۆرۆنا؟

2020.10.20 - 22:03
شۆردنی ددان ڕێگری دەکات لە توشبوونت بە کۆرۆنا؟

ناس کورد-

پزیشکێکی بەڕیتانی دەڵێت، شۆردنی ددانەکان لەکاتی چوونەدەرەوە مەترسی توشبوون بە کۆرۆنا کەمتر دەکاتەوە و دەشڵێت، پێویستە هێندەی گرنگیدان بە دەمامک، گرنگی بە شۆردنی ددانیش بدرێت.

 

بەگوێرەی ڕاپۆتێکی ماڵپەڕی "دەیلی مەیل"ی بەریتانی (20ی تشرینی یەکەمی 2020) کە ناس کورد دیویەتی، مارتن ئێدی، مامۆستای پسپۆڕ لە پزیشکی ددان لە زانکۆی بریستۆڵ ڕایگەیاندووە، ئەو مادە کیمیاییانەی کە هەویری ددانی پێ دروست دەکرێت، هەمان ئەو مادانەیە کە دەرمانە پاکژکەرەوەکانی پێ دروست دەکرێت.



ئاماژەی بەوەشكردووە: "هەر شۆردنی ددان پێش چوونەدەرەوە یاخود زیاتر شۆردنی ددانەکان، ڕێگری لە چوونەژوورەوەى ڤایرۆسەکە دەکات بۆ ناو دەمی مرۆڤەکان."



ئەگەرچی زانایان دەڵێن، کۆرۆنا جگە لەڕێگەی دەم، لە چاو لوتیشەوە دەچێتە لەشی مرۆڤەوە، بەڵام ئەو پزیشکە بەڕیتانیە بۆ کەمکردنەوەی ئەگەری توشبوون، ئامۆژگاری خەڵک دەکات پێش چوونەدەرەوە لەماڵ ددانیان بشۆن.



مارتن ئێدی جەختیشیکردووەتەوە، پێویستە بەرپرسانی تەندروستی و پزیشکان وەک چۆن ئامۆژگاری خەڵک دەکەن بە شۆردنی دەست و بەکارهێنانی ماسک، بەهەمانشێوە هانیان بدەن بە شۆردنی ددانکانیان پێش چوونەدەرەوە.



بەوتەی پزیشکانی ددان، کاریگەرییەکانی هەویری ددان لە دژی میکرۆب، سێ تا پێنج کاتژمێر بەردەوام دەبێت و دەمێنێتەوە.