ناس کورد-
كچێكى هەرزەکاری هیندی كە دانيشتووى ئەمريكايە، ئەگەرى هەيە چارەسەرى ڤايرۆسى كۆرۆناى دۆزيبێتەوە و هەواڵى ئەو كچە بووە دەنگوباسى ئەمەریکا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە راپۆرتێکدا کە تۆڕى سی ئێن ئێنی ئەمەریکی (20ى تشرينى يەكەمى 2020) بڵاويكردەوە و ناس کورد بەدواداچوونی بۆ کردووە، ئەو 14 ساڵە ناوى "ئانيكا شيبرۆلۆ"يە و خەڵاتى پێشبڕكێى 3M Young Scientists Challengeى بردەوە كە بڕەكەى 25 هەزار دۆلار بوو، ئەوەش بۆ كارەكانى لەسەر چارەسەرى ئەنفلۆنزا.
ڕونيشكراوەتەوە، ئانيكا خۆى دەڵێت كە داهێنانەكەى بچوكترين يەكەى كيمياييە كە دەتوانێت بە پرۆتينێكى دياريكراوى ڤايرۆسەكەوە پەيوەست ببێت و كارى پرۆتينى ڤايرۆسەكە بوەستێنێت و پرۆژەكەشى گۆڕيوە بۆ ڤايرۆسى كۆرۆنا بەهۆى ئەوەى لە ئێستادا جيهانى بەگيرهێناوە.
ئانيكا بەهۆى باپيريەوە خۆشەويستى زانستى لا دروست بووە و لەپاڵ ئەوەشدا سەرقاڵى فێربونى سەماى كلاسيكى هندييە، هەروەها دەستێكى باڵاشى لە وێنەكێشاندا هەيە و دەشيەوێت لە داهاتودا ببێت بە زۆر شت.