ناس کورد-
هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بەبێ دەمامک و به یاوهری سەرۆکی دیوانی پەرلەمانی کوردستان سهردانی سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیان كرد و لەدۆخی تەندروستییان پرسیهوه.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەمڕۆ سێشەممە 20ی تشرینی یەکەمی 2020، هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و ئەردەلان محەمەد، سەرۆکی دیوانی پەرلەمانی کوردستان سەردانی سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستانیان کرد و لە نزیكەوە لەدۆخی تەندروستی سەعدی ئەحمەد پیرەیان پرسی و هیوای ساغ و سەلامەتی و تەندروستیەكی باشیان بۆ خواست.
هەرچەندە لەماوەی ڕابردوودا سەعدی ئەحمەد پیرە توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا ببوو، بەڵام جێگری سەرۆکی پەرلەمان بەبێ ماسک سەردانی کردووە، لەکاتێکدا بەگوێرەی بڕیاری لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا، لەئێستادا بەستنی ماسک ناچارییە و بڕیاری لەسەردراوە و تەنانەت سزاشی هەیە.
بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی نوسینگەی سەعدی ئەحمەد پیرە، هەروەها هەردوولادا گفتۆگۆیانكرد لەبارەی چۆنیەتی مامەڵەی هێز و لایەنە