گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئامارێکی دڵخۆشکەری تایبەت بە کۆرۆنا لە تەندروستیی سلێمانییەوە

2020.10.20 - 20:42
ئامارێکی دڵخۆشکەری تایبەت بە کۆرۆنا لە تەندروستیی سلێمانییەوە

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی ئامارێکی دڵخۆشکەری کۆرۆنای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە سێ توشبوو گیانیانلەدەستداوە و هیچ توشبوویەکیش لەژێر ئامێری هەناسەدانی دەستکرد دا نییە، لەکاتێکدا لە سێ ڕۆژی ڕابردوودا 31 توشبوو گیانیان لەدەستدابوو.

 

بەگوێرەی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی، ئەمڕۆ سێشەممە 20ی تشرینی یەکەمی 2020، سێ توشبووی کۆرۆنا لە سلێمانی گیانیان لەدەستداوە و هیچ توشبوویەکیش لەژێر ئامێری هەناسەدانی دەستکرد دا نییە و 33 توشبووش چاکبوونەتەوە.

 

ئەوەش لەکاتێکدایە، دوێنێ دووشەممە، 10 توشبووی ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستدابوو، ڕۆژی یەکشەممەش بەهەمانشێوە و ڕۆژی شەممەش 11 حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرابوو.

 

بەگشتی لەماوەی نزیکەی دوو هەفتەی ڕابردوودا بۆ یەکەمجارە ژمارەی گیان لەدەستدانی ڕۆژانە لە سلێمانی بەوشێوەیە دادەبەزێت، ئەوەش دوای بەرزبوونەوەی ژمارەکە بەشێوەیەکی بەرچاو لەماوەی ڕابردوودا.