گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەشێک لە خانەنشینانی هەرێم موچەى سێ مانگیان دەفەوتێت

2020.10.20 - 20:35
بەشێک لە خانەنشینانی هەرێم موچەى سێ مانگیان دەفەوتێت

ناس كورد-

سەرۆكى فراكسيۆنى كۆمەڵى ئيسلامى دەڵێت، ئەو فەرمانبەرانەى كە لە مانگى تەموز خانەنشين بوون موچەى چەند مانگێكيان دەفەوتێت و ناويان لە ليستى موچەى مانگى ئەيلوليشدا نييە، داواش دەكات بابەتەكە هەرچى زووە چارەسەر بكرێت.

 

عەبدولستار مەجيد، سەرۆكى فراكسيۆنى كۆمەڵ لە  دواكاريەكدا كە پێشكەشى سەرۆكايەتى پەرلەمانى كردوە (20ى تشرينى يەكەمى 2020) دەڵێت، ئەو فەرمانبەرانەى لە 1ی تەموزی ئەمساڵ خانەنشين بوون موچەى مانگەكانى "4، 5 و 6"يان لە حكومەت وەرنەگرتووە موچەکانیان دەفەوتێت.

 

ڕونيشيكردووەتەوە، ئێستا وەزارەتى دارايى موچەى مانگى 9ى دابەشكردوە، سەرەڕاى ئەوەى موچەى ئەو چەند مانگانەيان فەوتاوە، ناويشيان لە ليستى موچەى مانگەكانى "7، 8 و 9"ى خانەنشينيدا نييە.

 

سەرۆكى فراكسيۆنى كۆمەڵى ئيسلامى كوردستان، داواش دەكات كە لايەنى پەيوەنديدار چارەسەرێك بۆ ئەو كێشەيە بدۆزێتەوە.

me_ga.php?id=1281