گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دیمەنێکی ناخۆش و ترسناک.. زانيارى لەبارەى گۆڕە بەکۆمەڵەکەى كەركوك كە 50 تەرمی تێدا بوو

2020.10.20 - 20:01
دیمەنێکی ناخۆش و ترسناک.. زانيارى لەبارەى گۆڕە بەکۆمەڵەکەى كەركوك كە 50 تەرمی تێدا بوو

ناس کورد-

پۆليسى فيدراڵى زانيارى زياتر لەسەر ئەو گۆڕە بەكۆمەڵە بڵاودەكاتەوە كە لە پارێزگاى كەركوك دۆزرايەوە و زياتر لە 50 ڕوفاتى تێدا بووە.

 

پۆليسى فيدراڵى (20ى تشرينى يەكەمى 2020) لە بەياننامەيەكدا بڵاويكردەوە، يەكەكانى فيرقەى ئاليات لە پۆليسى فيدراڵى توانيويانە لەكاتى پرۆسەى گەڕان و پشكنينەكاندا لە گوند و ناوچەكان گۆڕێكى بەكۆمەڵ بدۆزنەوە.

ڕونيشكراوەتەوە، گۆڕە بە كۆمەڵەكە لە يەكێك لە گوندەكانى كەركوك بووە و زياتر لە 50 ڕوفاتى تێدابووە، كە بۆ ئەو كەسانە دەگەڕێتەوە ڕێكخراوى داعش لەسێدارەى داون، ئەو كاتەى ناوچەكەى كۆنترۆڵ كردبوو.

لاى خۆيەوە ليوا محەمەد جەواد جەعفەر بەرپرسى فيرقەى ئاليات ئاشكرايكردوە، پرۆسەكە بە تەنسيق لەگەڵ سەرچاوە هەواڵگريەكاندا ئەنجام دراوە و لايەنى پەيوەنديدار لە دەزگاى شەهيدان و پزيشكى دادوەرى و بنكەى پۆليس ئاگادار كراونەتەوە، ئەوەش لەپێناو هەڵگرتنەوەى ڕوفاتەكان.