ناس کورد-
وەزیری کارەبای هەرێم دڵنیایی دایە پەرلەمانی کوردستان کە "نرخی كارەبا لەسەر هاوڵاتییان گران ناكرێت."
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
پەرلەمانی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا (20ی تشرینی یەکەمی 2020) دەڵێت، بە مەبەستی له نزیكهوه ئاگاداربوون لهپرس و ههنگاوهكانى چۆنیهتیی بەتایبەتكردنی كارەبای نیشتمانی و دڵنیابوون له گراننەكردنی نرخەكەی لەسەر هاووڵاتییان، لیژنهى وزهو سامانە سروشتییهكان و پیشهسازى و بازرگانی لهپهرلهمانی كوردستان، بە سەرپەرشتیی گولیزار رەشید حاجی، جێگری سەرۆكی لیژنە و ئامادەبوونی ئەندامان و راوێژكارانى لیژنهكه، لەگەڵ كەمال محەمەد، وەزیری كارەبای حكومەتی هەرێم كۆبووەوە.
دەشڵێت، "لە كۆبوونەوەكەدا وەزیری كارەبای حكومەتی هەرێم قۆناغەكانی چۆنیەتیی بەتایبەتكردنی كارەبای نیشتمانیی لەكەرتی گشتییەوە بۆ كەرتی تایبەت بۆ لیژنەكە ڕوونكردەوە و وردەكاریی پرۆسەكەى خستهڕوو و دڵنیایی دایە لیژنەكە كەنرخی كارەبا لەسەر هاووڵاتییان گران ناكرێت و حكومەتیش چاودێریی كۆمپانیاكان دەكات."
باسی لەوەشکردووە کە "لە كۆتایی كۆبوونەوەكەشدا چەندین پرسیارو سەرنج و تێبینی لەلایەن ئەندامانی لیژنەكەوە ئاڕاستەی وەزیری كارەبا كراو ئەویش بەگوێرەی زانستی قۆناغەكانی گواستنەوەی كەرتەكەى لەگشتییەوە بۆ تایبەت بەلەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندیی هاووڵاتییان، وەڵامی سهرجهم پرسیارهكانی دایەوە."