ناس کورد-
مەسرور بارزانی، سەرۆکى حکومەتى هەرێم ڕاگەیاند، حکومه‌ت هه‌رچییه‌کی پێ بکرێت بۆ دابینکردنی موچه‌ی هاووڵاتییان که‌مته‌رخه‌می ناکات و نه‌یکردووه، بەڵام خزمەتکردنی هاوڵاتییان تەنیا دابەشکردنی موچە نییە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەمڕۆ سێشەممە (20ی تشرینی یەکەمی 2020) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت، ڕێگەی جووتسایدی ڕوڤیا- گۆپاڵ (هەولێر- دهۆک)ی کردەوە کە درێژی ڕێگاکە 22 کیلۆمەتری جووتسایدە (سێ هێلی هاتن و سێ هێڵی چوون) لە گەڵ شەش ئۆڤەرپاس و پردێک و سێ کیلۆمەتری هاتووچۆی خێرا (ئۆتۆبان).
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێوڕەسمی کردنەوەدا وتارێکی پێشکەش کرد و ڕایگەیاند، "ئەوەی زیاتر لە ئەنجامدانی ئەو پڕۆژانەدا خۆشحاڵم دەکات، ئەوەیە ھەموویان لەلایەن کۆمپانیاکانی ناوخۆیی و بە کواڵێتی بەرز و ستانداری جیهانیی جێبەجێ دەکرێن. سەرۆکی حکومەت ئاماژەشی بەوەدا کە ئەم پڕۆژەیە لە کابینەی پێشووەوە بەردی بناغەی بۆ دانرا، بەڵام تەواو نەکرا. بۆیە لەم کابینەیەدا بڕیارماندا ئەم پڕۆژە گرنگ و ستراتیجییە تەواو بکەین و خۆشبەختانە بەر لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا تەواو کرا.
سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان هەروەها گوتی "ئه‌م پڕۆژه ستراتیژییانە زۆر پێویستن بۆ خزمه‌تکردنی هاووڵاتییان، به‌تایبه‌تی دروستکردنی رێگه‌وبان و پرد، وه‌کو بنەمایەکی گرنگ بۆ په‌ره‌پێدانی ژێرخانی ئابووری کوردستان، که به‌رنامه‌ی کابینه‌ی نۆیه‌می حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه".
سەرۆکی حکومەت وتی: "ئه‌م رێگه‌یه ته‌نیا هاریکاری هاووڵاتییان ناکات بۆ هاتووچۆ، به‌ڵکو ئاسانکارییش بۆ جووڵه‌ی بازرگانی و بهیهکەوەبهستنهوهی پارێزگاکانی کوردستان دەکات، ئه‌مڕۆ له‌نێوان دهۆک و هه‌ولێر و سبه‌ینێش له‌نێوان هه‌ولێر و پارێزگاکانی دیکەدا. چه‌ندین پڕۆژه‌ی دیکه‌ش هه‌ن بۆ دروستکردنی رێگه‌ی نێوان شاره‌کان و ئیداره‌ی دیکه‌ی کوردستان. هیوادارین ئه‌وانیش له کاتێکی زوودا ته‌واو بکرێن و خه‌ڵک سوودیان لێوه‌ربگرێت. راسته ئه‌و رێگه‌یه ئاسانکاری بۆ هاتووچۆ ده‌کات، به‌ڵام داواکارم به باشترین شێوه سوودی لێوه‌ربگرین. به‌داخه‌وه هه‌موو ساڵێک ده‌بینین سه‌دان که‌س به‌هۆی رووداوه‌کانی هاتووچۆ ده‌بنه قوربانی و بریندار ده‌بن و گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، هیوادارم رێنماییه‌کانی هاتووچۆ لەبەرچاو بگرن و به باشترین شێوه سوود له‌و رێگایانه وه‌ربگرن، وا نه‌که‌ن خوا نه‌کا بۆ ئه‌وه‌ی زووتر بگه‌نه شوێنی خۆتان، خێرا لێ بخوڕن و تووشی رووداوێکی ناخۆش وکارەسات بن".
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستەڕوو: "حکومه‌ت هه‌رچییه‌کی پێ بکرێت بۆ دابینکردنی مووچه‌ی هاووڵاتییان، که‌مته‌رخه‌می ناکات و نه‌یکردووه. داهاتی هه‌رێم به شێوه‌یه‌کی گشتی کهمبووەتەوە، پێشتریش چه‌ندین جار ئاماژه‌م پێکردووه، که په‌تای کۆرۆنا، داڕمانی ئابووری جیهانی، کاریگه‌رییه‌کی زۆر نه‌رێنییان خستووه‌ته سه‌ر ئابووری هه‌رێمی کوردستان."
دەشڵێت، "حکومه‌تی هه‌رێم ئێستا خه‌رجییه‌کانی خۆی بۆ که‌مترین ئاست کهمکردووەتەوه، له هه‌مانکاتدا هه‌وڵیدا، داهاتی ناوخۆ زیاتر بکات، نابێت ئه‌وه‌ش له‌بیر بکه‌ین هاووڵاتییانی ئێمه چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ن، حکومه‌ت پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزارییان بۆ جێبه‌جێ بکات، خزمه‌تکردن به‌س دابه‌شکردنی مووچه نییه، خه‌ڵک داوای ئاو، کاره‌با، نه‌خۆشخانه و قوتابخانه ده‌کات، خزمه‌تکردنی هاووڵاتییان هه‌موو که‌رته‌کان ده‌گرێته‌وه."
باسی لەوەشکرد کە "جێبه‌جێکردنی ئه‌و پرۆژانه‌ش دیسان بۆ خزمه‌تی هه‌موو هاووڵاتییانه، هه‌موو هاووڵاتییانی کوردستانیش مووچه‌خۆر نین، ئه‌وانی دیکه‌ش هه‌ن و مافی خۆیانه له پڕۆژه‌کانی حکومه‌ت سوودمه‌ند بن، دروستکردنی ئه‌و پرۆژانه، بۆ خزمه‌تکردنی هه‌موو هاووڵاتییانی کوردستانه بێ جیاوازی و دەرفەتی کار دروست دەکات ، پێویستیشه ئێمه بزانین که ئه‌و پاره‌یه‌ی بۆ ئه‌و پڕۆژانه ته‌رخان ده‌کرێت، ئه‌رکی گرانی زیاتر ده‌که‌وێته سه‌ر که‌رتی تایبه‌ت و کۆمپانیای جێبه‌جێ کار.“