ناس کورد-
یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان پۆستێکی دیکەی لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان پڕکردەوە کە سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزارە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ، ئەمڕۆ سێشەممە 20ی تشرینی یەکەمی 2020، بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، مەراسیمی ئاڵوگۆڕ و دەستبەكاربوونی سەرۆكی نوێی دەستەی گشتیی گەشتوگوزار بەڕێوە چوو.
سەرۆکی نوێی دەستەی گەشتوگوزار، ئەمەل جەلالە لە پشکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان کە پێشووتر مەولەوی جەبات لەو پۆستەدا بوو.