ناس کورد-
وەزارەتى تەندروستى عێراق ڕاگەیەندراوێکى لەبارەى دۆخى کۆرۆنا لە 24 کاتژمێرى رابردووى شارەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان بڵاوکردەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لەراگەیەندراوەکەى وەزارەتى تەندروستى عێراق ئاماژە بەوە کراوە (20ى تشرینى یەکەمى 2020)، لە 24 کاتژمێرى رابردوودا لە تاقیگەکانى وەزارەت 3920 توشبووى نوێى کۆرۆنا تۆمارکراوون و 2602 توشبوو چاکبوونەتەوە و 49 توشبووش گیانیانلەدەستداوە.
بەگوێرەى راگەیەندراوەکەى وەزارەتى تەندروستى، شارى سلێمانى لە تۆمارکردنى ڕێژەى گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا لەپلەى یەکەمدایە و لە 24 کاتژمێرى رابردوودا 13 گیانلەدەستدانى تیادا تۆمارکراوە.