ناس کورد-
وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، لەڕێگەی سیستمی چاودێریکردنی کامێراکانەوە توانیویانە بەشێکی زۆر لەتاوان و ڕووداوەکان ئاشکرا بکەن، بۆیە لەئێستادا ئەوان بە گرنگییەوە دەڕواننە بەرەوپێشبردنی ئەو بوارە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
وەزارەتى ناوخۆى عێراق راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە (20ی تشرینی یەکەمی 2020) "وەزارەتی ناوخۆ بەردەوام دەبێت بەگرنگیدان بەتەواوکردنی پڕۆژەکانی سیستمی چاودێری لەڕێگەی کامێراکانەوە لە هەموو ناوچەکانی عێراق".
ئاماژە بەوەشکراوە، " لەڕێگەی سیستمی چاودێریکردنی کامێراکانەوە توانیومانە بەشێکی زۆر لەتاوان و ڕووداوەکان ئاشکرا بکەین، بۆیە لە ئێستادا بە گرنگییەوە دەڕوانینە بەرەوپێشبردنی ئەو بوارە، چونکە ئەگەرئەو سیستمە نەبوایە پێدەچووە ڕێژەیەکی زۆرلە تاوانەکان بەنادیاری وتەمومژاوی دژ بە کەسانی نادیار تۆمار بکرێت".
ئەوەشخراوەتە ڕوو، " لێکۆڵەرە عێراقییەکان توانیویانە لەڕێگەی ئەو کامێرانەوە بەوردی سەرەداوی تاوانەکانیان دەست بکەوێت و شوێنی حەشاردانی تاوانبارەکانیش بە ئاسانی بدۆزنەوە".