ناس کورد-
مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەبەرلین له‌گه‌ڵ ئه‌نگێلا مێركڵ ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا کۆبووەوە و رایگەیاند، عێراق دەیەوێت سود له ئه‌زموونی ئەو وڵاتە وەربگرێت له‌بواری ئابوری‌دا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی نووسینگەی کازمی، (20ی تشرینی یەکەمی 2020) کەوێنەیەکی دەست ناس کورد کەوتووە "کازمی لە دیدارەکەدا وتویەتی، به‌رنامه‌ی بنیاتنانه‌وه‌ی ئابورییان به‌ناوی وه‌ره‌قه‌ی سپی ده‌ستپێكردووه، سود له شاره‌زایی ئه‌ڵمانیا له‌و بواره و بواری هه‌واڵگری وه‌رده‌گرن، ئه‌ڵمانیا وڵاتێكی گرنگه و عێراقیش به‌دوای هاوبه‌شییه‌كی گرنگدا ده‌گه‌ڕێت".
ئاماژە بەوەشکراوە "سەرۆک وەزیرانی عێراق ده‌ستخۆشی لە ئه‌ڵمانیا کردووە لەبارەی هاوكاریكردنی عێراق دژبە تیرۆرزم".
لای خۆیەوە ئه‌نگێلا مێركل لەدیدارەکەدا وتوویەتی، "هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختە له‌عێراق كه بڕیارە له‌مانگی حوزه‌یراندا ئه‌نجام بدرێت، ده‌بێته هۆی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی متمانه بۆ سیسته‌می سیاسی گه‌لی عێراق".
کازمی (19ی تشرینی یەکەمی 2020) گەڕێکی بۆ وڵاتانی ئەوروپی دەستپێکرد و بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا و دواتر چووە ئەڵمانیا بڕیارە سەردانى بەریتانیاش بکات.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی نوسینگەی سەرۆک وەزیران، شاندێکی باڵای حکومی یاوەری سەرۆک وەزیران دەکەن کە ژمارەیەک وەزیر و سەرۆکی دەستە سەربەخۆکان لەخۆ دەگرێت.
ئاماژە بەوەشکراوە، کازمی لەو گەشتەیدا ژمارەیەک دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو سێ وڵاتە ئەنجامدەدات و لەبارەی چەند پرسێکی جیاوازەوە گفتوگۆ دەکەن.
نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕوونیکردووەتەوە، گفتوگۆکان تایبەت دەبن بە بوارەکانی، ئابوری و ئاسایش و تەندروستی، هەروەها پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و بەهێزکردنی هاوکاریی هاوبەشی نێوان عێراق و ئەو وڵاتانە لە سەرجەم بوارەکاندا.