گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دەنگ لەسەر سێ بەڕێوەبەرى گشتى درا.. ناس کورد ناو و ژمارەى دەنگەکانیان بڵاودەکاتەوە

2020.10.20 - 11:34
دەنگ لەسەر سێ بەڕێوەبەرى گشتى درا.. ناس کورد ناو و ژمارەى دەنگەکانیان بڵاودەکاتەوە

ناس کورد-

لە کۆبوونەوەى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانیدا دەنگ لەسەر سێ بەڕێوەبەرى گشتى درا لە پشکى بزوتنەوەى گۆڕان و کۆمەڵى ئیسلامى کوردستان.

 

پەیامنێرى ناس کورد لە هۆڵى کۆبوونەوەى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانیدا رایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا دەنگ لەسەر کاندیدى بزوتنەوەى گۆڕان بۆ وەرگرتنى پۆستى بەڕێوەبەرى گشتى ڕۆشبیرى و هونەرى سلێمانى درا و بە دەنگى 22 ئەندامى ئەنجومەنى موحسین ئەدیب بە بەڕێوەبەرى گشتى ڕۆشنبیرى و هونەرى سلێمانى پەسەندکرا.

 

هاوکات لە کۆبونەوەکەدا بەدەنگى 21 ئەندامى ئەنجومەن ئیسماعیل ڕەشید لە پشکى کۆمەڵى ئیسلامى بە بەڕێوەبەرى گشتى چاودێرى کۆمەڵایەتى پەسەندکرا.

 

هەروەها لە بەشێکى ترى کۆبوونەوەکەدا و بە دەنگى 25 ئەندامى ئەنجوومەن محەمەد جەلیل لەپشکى بزوتنەوەى گۆڕان وەک بەڕێوەبەرى گشتى ئاوەدانکردنەوەى سلێمانى پەسەندکرا.