ناس کورد-
بەشێک لە ئەندامانی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رەخنەیان لە دەستلەکارکێشانەوەی بابەکر دڕەیی، بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری سلێمانییان گرت بەهۆی ئەوەی نامەی دەستلەکارکێشانەوەکەی نەگەیشتۆتە ئەنجومەن و کەیسی ۲٠ ملیار دینارەکەی پایتەختی رۆشنبیری لە دادگا یەکلایی نەکراوەتەوە، بەشێک لە ئەندامانی فراکسیۆنی گۆڕانیش دژی ئەو رەخنانە بوون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سەباح فەتاح و رێکەوت زەکی، ئەندامانی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە کاتی کۆبونەوەکە رایانگەیاند، تا کاتی کۆبونەوەکە نامەی دەستلەکارکێشانەوەکە نەگەشتۆتە ئەنجومەن، پاشان کەیسی بەهەدەردانى ۲٠ ملیار دینارەکەی پایتەختی رۆشنبیری لە دادگایە و دەبێت یەکلایی بکرێتەوە و دواتر دەستلەکارکێشانەوەی پەسەند بکرێت.
رێکەوت زەکی ئاماژەی بەوەکرد، ئەو کەیسە ٤٥ لاپەڕەیە و ٦ لاپەڕەی تایبەتە بە خودی بەڕێوەبەری گشتی کە لەلایەن چاودێری دارایی ئامادەکراوە.
لە بەرامبەردا رێبوار ئەحمەد، سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان رایگەیاند "ئەو کەیسە ۱۸ ملیار و نیوی لەسەردەمی بابەکر دڕەیی خەرج نەکراوە، دواتر لەپەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەنیش باس لەوە نەکراوە کە دەبێت نامەی دەستلەکارکێشانەوەکە بگاتە ئەنجومەن، بەڵکو گۆڕانکارییەکە پەیوەندی بەڕێککەوتی سیاسی هەیە.