ناس کورد-
نرخى دۆلار بەرانبەر دینار لە بازاڕەکانى هەرێمى کوردستان لە دابەزین بەردەوامە، لەدواى دڵنیایی بانکی ناوەندیی عێراق لە جێگیری نرخی دینار بەرامبەر دۆلار.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سەرلەبەیانى ئەمڕۆ لەکاتى کردنەوەى بازاڕدا نرخی 100 دۆلاری ئەمەریکی دابەزی بۆ 124 هەزار دینار، لەکاتێکدا ئێوارەى دوێنێ بە 124 هەزار و 300 دینار مامەڵەى پێوەکرابوو.
هەروەها نرخى زێڕ گۆڕانکاریی بەسەردا هاتووە و نرخەکان بەم شێوەیەن:
عەیار 24 – 378 هەزار دینار دابەزین
عەیار 22 – 347 هەزار دینار بەرزبوونەوە
عەیار 21 – 333 هەزار دینار
عەیار 18 – 284 هەزار دینار