گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى نوێ لەبارەى پێدانى کارەبا بە کەرتى تایبەت ئاشکرا کرا

2020.10.20 - 11:04
App store icon Play store icon Play store icon
زانیارى نوێ لەبارەى پێدانى کارەبا بە کەرتى تایبەت ئاشکرا کرا

ناس کورد-

وەزیرى کارەباى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، کۆتایی ئەمساڵ تەندەرى تایبەت بە پێدانى دابەشکردنى کارەبا بە کەرتى تایبەت ئامادە دەکرێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەمال محەمەد، وەزیرى کارەباى حکومەتى هەرێمى کوردستان بە رۆژنامەنوسانى راگەیاند (20ى تشرینى یەکەمى 2020)، مانگى 12 تەندەرى ئەو پرۆژەیە لەلایەن چوار کۆمپانیاى جیهانییەوە ئامادە دەکرێت.

 

وتیشى "خەڵک دڵنیا دەکەینەوە کە ئەو هەنگاوە دەبێتە هۆى باشکردنى کارەبا و نەگۆڕانى نرخ و کەمى تێچوون".

 

کەمال محەمەد باسى لەوەشکرد، لە ئێستادا زیاتر لە 22 کاتژمێر کارەبا دەدرێت بە هاوڵاتییان و کاردەکەن بۆ ئەوەى لە وەرزى زستاندا رەوشى کارەبا بەرەو باشى بڕوات.

 

لەبارەى فڕۆشتنى کارەبا بە عێراق، وەزیرى کارەبا باسى لەوە کرد، لە کۆتایی مانگى تەموز کارەبایان داوە بە بەغدا لەو وێستگانەوە کە بەهۆى نەبوونى سوتەمەنییەوە لەکارکەوتبوون، ئەوەش هیچ کاریگەرییەکى نەبووە لەسەر کەمکردنى پێدانى ئەو وزەیە بە هاوڵاتییانى هەرێم.