ناس کورد-
بانکى ڕەشیدى عێراقى دەستپێکردنى خەرجکردنى پێشینەیەکى بە فەرمانبەرانى وەزارەتى ناوخۆ و فەرمانگە مەدەنییەکان، ڕاگەیاند.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە راگەیەندراوێکى بانکى ڕەشیدى عێراقى ئاماژە بەوە کراوە (20ى تشرینى یەکەمى 2020)، لەمڕۆوە بانکەکە دەستى کردووە بە خەرجکردنى پێشینەیەک بۆ ژمارەیەک لە فەرمانبەرى وەزارەتى ناوخۆ و فەرمانگە مەدەنییەکان.
بەگوێرەى راگەیەندراوى بانکەکە، سودمەند لە پێشینەکە لە ڕێگەى کورتە نامەیەکەوە ئاگادار دەکرێتەوە بۆ سەردانیکردنى یەکێک لە لقەکانى بانکى ڕەشید و بەدەستهێنانى پێشینەکە.
پێشتریش بانکى ڕەشید بڕى 10 ملیۆن دینارى وەک پێشینە بۆ ئەو فەرمانبەرانەى حکومەت خەرج کرد کە نیشتەجێى عێراقن.