گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بڕیارێک لە عێراقەوە بۆ دابەشکردنى نەوت بەسەر هاوڵاتییاندا

2020.10.20 - 10:25
بڕیارێک لە عێراقەوە بۆ دابەشکردنى نەوت بەسەر هاوڵاتییاندا

ناس کورد-

کۆمپانیاى دابەشکردنى بەرهەمە نەوتییەکانى عێراق داوا لە هاوڵاتییان دەکات سەردانیان بکەن بۆ وەرگرتنى بەشە نەوتى خۆیان بە بڕى (100) لیتر بەپێی کۆبۆنى نوێی وەرگرتنى نەوت.

 

حسێن تاڵب، یاریدەدەرى بەڕێوەبەرى گشتى کۆمپانیاکە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند (20ى تشرینى یەکەمى 2020)، پێدانى ئەو بڕە نەوتە بە هاوڵاتییان لە رۆژى 20ى ئەم مانگەوە دەستیپێکردووە، بە نرخى 15 هەزار دینار.

 

جەختیشیکردووەتەوە لەسەر دادپەروەرى لە دابەشکردنى نەوتدا بەسەر هاوڵاتییان بەپێی کۆبۆنەکانیان، دواتریش کۆبۆنى دیکەیان بەسەردا دابەش دەکرێت.

 

کۆمپانیاى دابەشکردنى بەرهەمە نەوتییەکانى عێراق مانگانە لە رێگەى بریکارەکانى خۆراکەوە کۆبۆنى تایبەت بە وەرگرتنى بەشە نەوت دەداتە هاوڵاتییان.