گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی دۆسیەکە

ژمارەیەک کرێکار لە هەرێمەوە بە قاچاخ براونەتە بەغدا و فڕۆشراون

2020.10.20 - 08:47
ژمارەیەک کرێکار لە هەرێمەوە بە قاچاخ براونەتە بەغدا و فڕۆشراون

ناس کورد-

رۆژنامەى سەباحى فەرمى عێراق ئاشکرایکرد، 37 کرێکارى ئاسیایی لە هەرێمەوە بە قاچاخ براون بۆ بەغدا و لەوێ فڕۆشراون.

 

رۆژنامەکە لە زارى رێکخراوى "مەسیر"ى تایبەتمەند بەبوارى بەرەنگابوونەوەى بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە بڵاویکردووەتەوە (20ی تشرینی یەکەمی 2020)، ئەو کرێکارانە لە ڕێگەى بارهەڵگرى گواستنەوەى کەلوپەلەوە لە شەش مانگى رابردوودا لە هەرێمەوە بە قاچاخ براونەتە بەغدا.

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، سەرجەم کرێکارەکان کە لە ژن و پیاو پێکهاتوون لە سەرتاسەرى عێراق بە ڤیزاى گەشتیاریی و لە رێگەى هەرێمەوە بە هاوکارى چەند کۆمپانیایەک کە بارەگاى سەرەکییان لە ئیماراتە دەهێنرێنە عێراقەوە.

 

بەگوێرەى وتەى ڕێکخراوەکە، دواى هاتنیان بۆ عێراق کرێکارەکان یەکەمجار بەسەر نوسینگەکانى کارکردن لە بەغدا دابەش دەکرێن و دەفڕۆشرێن، کە لە رێگەى فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى بەغداوە بە ڤیزاى سەردان یان ناچاریی هاتونەتە عێراق.

 

رێکخراوەکە داواى لە وەزیرى ناوخۆ کردووە، دەسەڵاتەکانى بەکاربهێنێت وەک سەرۆکى لیژنەى فیدراڵى بۆ بەرەنگاربوونەوەى بازرگانیکردن بە مرۆڤ و لیژنە لاوەکییەکانى پارێزگاکان کارابکات.

 

هەروەها داواى ئەوەشیکردووە هەماهەنگى لەگەڵ حکومەتى هەرێم بکرێت تا رێگرى لە نوسینگە و کۆمپانیاکان بکات و کرێکارى بیانى بەقاچاخ رەوانەى ناوچەکانى دیکەى عێراق نەکەن.