گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕونکردنەوە لەبارەى دابەشکردنى موچەى خانەنشینان دەدرێت

2020.10.20 - 08:28
ڕونکردنەوە لەبارەى دابەشکردنى موچەى خانەنشینان دەدرێت

ناس کورد-

دەستەى گشتى خانەنشینى سەر بە وەزارەتى دارایى عێراق رایگەیاند، دابەشکردنى موچەى خانەنشینان بەگوێرەى ئەو بەروارانەى دانراوە بەبێ دواکەوتن ئەنجام دەدرێت و رەتیکردەوە قەیرانى دارایى کاریگەرى لەسەر خەرجکردنى موچەکە هەبێت.

 

ئەیاد جبورى، بەڕێوەبەرى دەستەى گشتى خانەنشینى لە لێدوانێکدا بە ڕۆژنامەى سەباح-ى فەرمى راگەیاند، دەستەکەیان پابەندە بە سندوقى خانەنشینى کە لە ساڵى 2008 دامەزراوە و بە خەرجکردنى موچەى ئەو فەرمانبەرانەى کە خانەنشین دەکرێن.

 

بەڕێوەبەرى دەستەکە ئاماژەى بەوە کرد کە دەستەکەیان دەتوانێت سەرجەمى ئەو کێشانەى کە لەبوارى ڕایکردنى مامەڵەى خانەنشینان و دانەوەى ناسنامەى خانەنشینى و خەرجکردنى موچەى خانەنشیناندا هەیە تێپەڕێنێت.

 

لەبارەى خەرجکردنى پاداشتى کۆتایى خزمەتیش، جبورى رونیکردەوە کە بەهۆى پەسەندنەکردنى بودجەى گشتیى 2020 و کەمى ئەو پارەیەى کە لە وەزارەتى دارایى هەیە نەتوانراوە لەمانگى نیسانى رابردوەوە پاداشتى کۆتایى خزمەت بۆ خانەنشینە مەدەنییەکان خەرج بکرێت بەڵام بۆ خانەنشینانى سەربازى ئەو پاداشتە بەگوێرەى ڕیزبەندییەک خەرج دەکرێت بەبێ کێشە.