کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا ڕایگەیاند، کەشتییەکى فڕۆکەهەڵگر و کۆمەڵێک کەشتى هێرشبەر ڕەوانەى ئاوەکانى ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەن تاوەکو "پەیامێکى ڕوون بێت بۆ ئاگادارکردنەوەى ئێران لە هەر هێرشێک بۆسەر بەرژەوەندییەکانى ئەمریکا و هاوپەیمانەکانى لە ناوچەکە. جۆن بۆڵتن، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا ڕاشیگەیاند، "وەک وەڵامێک بۆ چەند ئاماژە و هۆشدارییەکی نیگەرانکەر کەشتى فڕۆکەهەڵگری "ئەبراهام لینکوڵن" و کۆمەڵە کەشتییەکى هێرشبەر دەنێرینە ئاوەکانى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست کە تەنها پەیام و ئاگادارکردنەوەیە بۆ ڕژێمی ئێران لە هەر هێرشێک." جۆن بۆڵتن ڕاشیگەیاند، "ئەمریکا هەوڵی شەڕکردن لەگەڵ ئێراندا نادات، بەڵام ئامادەیی تەواومان هەیە بۆ وەڵامدانەوەى هەر هێرشێک جا لەڕێگەى بەکرێگیراوەکان یان سوپای پاسداران یان هێزە فەرمییەکان ئێران."