گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەشناسێکی دیاری عێراقی ڕونکردنەوە لەسەر کەمی بارانبارینی ئەمساڵ دەدات

2020.10.20 - 00:07
کەشناسێکی دیاری عێراقی ڕونکردنەوە لەسەر کەمی بارانبارینی ئەمساڵ دەدات

ناس کورد-

حوسێن ئەسەدى، کەشناسى دیارى عێراقى ڕایگەیاند، بۆ پێشبینی لە وەرزی بارانبارین، ناتوانرێت پشت بە نەخشەى کەشوهەوا ببەسترێت، بۆیە "کەمی و زۆری شەپۆلەکانى بارانبارین هێشتا ڕوون نین."

 

قسەکانی ئەسەدی (19ى تشرینى یەکەمى 2020) دوای بڵاوبوونەوەى چەند پێشبینییەکی ڕەشبینانە لەبارەى وەرزی بارانبارینی ئەمساڵ لە عێراق هات و دەڵێت، زۆربەى خەڵکى لەبارەى وەزرى دابارینى داهاتووە پرسیار دەکەن و نەخشەیەکیش هەیە کە پێشبنییە دوورماوەکانى ڕوونکردوەتەوە بەڵام بەشێوەیەى بنەڕەتى ناتوانرێت پشتیان پێببەسترێت بەهۆى ئەوەى گۆڕانکاریان بەسەردا دێت و جێگیر نین.


ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد، وەزرى بارانبارین لە عێراق و دورگەى عەرەبیدا ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە پاڵەپەستۆى هەواوە هەیە لە نیمچە خولگەى ناوەند، گەر هاتوو ئەو پاڵەپەستۆیە پێکەوە بەسترابن ئەوا وەرزى بارانبارین لاواز دەبێت.

 

باسى لەوەش کردووە، "لە حاڵەتى کشانەوەى پاڵەپەستۆى هەوا لە باشورەوە ئەوە دەبێتە هۆى دابارین بەسەر ناوچەکەماندا، واتە لەئێستاوە تا کۆتایى مانگ پاڵەپەستۆى هەوا نیمچە خولگەیی دەبێت و ئەوە ڕۆڵى دەبێت ئایا بارانبارینەکە کەم دەبێت یاخود نابارێت."


ڕوونیشى کردووەتەوە، ئاماژەى باش هەن بۆ ئەوەى مانگى داهاتوو نزمە پاڵەپەستۆ بچنە سەر دەریاى ناوەڕاست، بەڵام سەربارى بوونى بەرزە پەستان ئەوا کاریگەرییەکانى ئەو نزمە پاڵەپەستۆ لاواز و سنوردار دەبێت لەکاتى کشانەوەى بەرزە پەستەکانى باشوور بەوەش دەرەفەتى دابارین تەنها وەکو پێشینیەک دەمێنێتەوە.