گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

توشبووانی کۆرۆنا دوای چەند مانگێکیش بەدەست هەندێک نیشانەوە دەناڵێنن

2020.10.19 - 23:06
توشبووانی کۆرۆنا دوای چەند مانگێکیش بەدەست هەندێک نیشانەوە دەناڵێنن

ناس کورد-

بەپێی توێژینەوەیەکی نوێ، زاناکانى زانکۆى ئۆکسفۆرد لەو بڕوایەدان هەوکردنێکى بەردەوام لەگەڵ ئەوانەدا دەمێنێتەوە کە لە پەتاى کۆرۆنا چاک دەبنەوە.

 

 

توێژینەوە نوێیەکەى زانکۆى ئۆکسفۆردى بەریتانى دەڵێت، بەپێى ئەنجامە بەراییەکان، ژمارەیەکى زۆر لە توشبووانەى ڤایرۆسى کۆرۆنا کە نەخۆشخانەکانیان بەجێهیشتووە هێشتا نیشانەکانى تەنگە نەفەسى و شەکەتى و ڕاڕایى و خەمۆکیان پێوە دیارە، ئەوەش دواى  مانگێک بۆ سێ مانگ لە توشبوونیان بە ڤایرۆسەکە.



ئاماژەى بۆ ئەوەش کردوە، چەند کاریگەریەکى ترى ڤایرۆسەکەیان بەسەر ئەندامانى جەستەى مرۆڤەوە ئاشکرا کردووە و لەو بڕوایەشدان هەوکردنێکى بەردەوام لەگەڵ ئەوانەدا هەیە کە چاکیش دەبنەوە لە پەتاکە.