گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەگەر نوشتە و جادوومان دۆزییەوە چی بكەین؟ شەرعزانێك ڕوونكردنەوە دەدات

2020.10.19 - 22:18
ئەگەر نوشتە و جادوومان دۆزییەوە چی بكەین؟ شەرعزانێك ڕوونكردنەوە دەدات

ناس کورد-

 

پێشنوێژی مزگەوتی قوبای مەدینە رایگەیاند هەركەس نوشتەی سیحر و جادوی دۆزییەوە هەندێ رێككاری تایبەت هەیە بیكات و پاشان بیسوتێنێت.

 

دەقی ئەم فەتوایە لە ماڵپەڕێكی ئاینیی كوردی "بەهەشت" كە تایبەتە بە پرسیار و وەڵامی شەرعی بڵاوكراوەتەوە (19 تشرینی یەكەمی 2020) و "ناس كورد" بەدواداچوونی بۆ كردووە، ئەمەش دەقی پرسیار و وەڵامەكەیە: 

 

ئەگەر نوشتە و سحرێکمان دۆزیەوە بە چ شێوەیەک لە ناوی بدەین و چی بخوێنین بەسەریدا و پاشان بیسوتێنین؟

 

بسم الله الرحمن الرحیم

 

سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خواوە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.

 

هەر کەسێک نوشتە و پەڕۆ و سەرپۆش یان هەر شتێکی تری دۆزیەوە کە سیحری پێوە كرابوو ئەوا پێش ئەوەی بیکاتەوە با سورەتی (قل أعوذ برب الفلق ، قل أعوذ برب الناس ، قل هو الله أحد ، آية الكرسي) بخوێنێت بەسەریدا پاشان بەدەم قورئان خوێندنەوە بیکاتەوە و بیسوتێنێت و لە ناوی ببات تاوەکو هیچ شتێکی لێ نەمێنێتەوە ، بەمەش کاریگەری سیحرەکە نامێنێت إن شاء الله .

 

سولەیمان ڕوحەیلی شەرعزانێكی خەڵكی شاری مەدینەیە، جگە لەپێشنوێژیكردنی مزگەوتی قوبای شارەكە كە یەكەم مزگەوتە لە ئیسلامدا بنیاترابێت، مامۆستای بەشی خوێندنی باڵای زانكۆی ئیسلامییە لەمەدینە.