گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هاوپەیمانێتییەکەى مالیکى باسى دەستى پشت سوتانى بارەگاى پارتى دەکات

2020.10.19 - 22:10
هاوپەیمانێتییەکەى مالیکى باسى دەستى پشت سوتانى بارەگاى پارتى دەکات

ناس کورد-

 

هاوپەیمانى دەوڵەتى یاسا ڕایدەگەیەنێت، "دەستێکى تێکدەر" لەپشت سوتاندنى بارەگەکەى پارتیەوەیە و دەیەوێت لەو رێگەیەوە کارتەکان تێکەڵ بکات، داواش دەکات حکومەت لێکۆڵینەوەکانى لەسەر ڕوداوەکە دەستپێبکات.

 

بەها نورى وتەبێژى هاوپەیمانى دەوڵەتى یاسا لەپەرلەمانى عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند (19ى تشرینى یەکەمى 2020)، "تێکدەران هەوڵى تێکەڵکردنى وەرەقەکان دەدەن لەڕێگەى سوتاندنى بارەگاى پارتى دیموکراتى کوردستانەوە تا تۆویى فیتنە و ئاژاوە لەنێوان خەڵکى عێراقدا بچێنن".

 

داواشیکرد، حکومەت لێکۆڵینەوە بکات لەڕوداوەکەى سوتاندنى بارەگاى لقى پێنجى پارتى لەبەغدا.

 

(شەممە، 17ی تشرینی یەکەمی 2020) لایەنگرانی حەشدی شەعبی بەربەستی ئەمنییان تێپەڕاند و چوونە ناو بارەگای لقی پارتی لە بەغدا و بارەگاکەیان سوتاند، ئەوەش کاردانەوەی گەورەی لە ناوخۆ و دەرەوە لێکەوتەوە.  

  

ئەو رووداوە لەکاردانەوەى لێدوانەکەى هۆشیار زێباریدا بوو کە رایگەیاندبوو، "ئەو گروپانەى هێرشیان کردە سەر هەولێر هەر ئەو گروپانەن کە لەبەغدا هێرش دەکەنە سەر دیپلۆماتکاران ".  

 

چەند کاتژمێرێک دوای سوتاندنی بارەگای لقی پارتی لە بەغدا لەلایەن لایەنگرانی حەشدی شەعبییەوە، هۆشیار زێباری، بە کەناڵی (العهد)ی سەر بە قەیس خەزعەلی وت " حەشدی شەعبی هێزێکی خەباتگێڕ و جیهادكار و دەستورییە، من لە چاوپێکەوتنەکەمدا لەگەڵ کەناڵی (الحرة) هێرشم نەکرووەتەسەر حەشدی شەعبی و شتێکیان بەناوی منەوە وتووە کە من نەموتووە."