گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەواڵێک لەبارەى پڕکردنەوەى زانکۆلاین.. دواین دەرفەت

2020.10.19 - 22:09
هەواڵێک لەبارەى پڕکردنەوەى زانکۆلاین.. دواین دەرفەت

ناس کورد-

وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى رایگەیاند، لەپێناو پێدانى دەرفەتى زیاتر بە دەرچووانى دوانزەى ئامادەیى بۆ ئەوانەى تا ئێستا فۆڕمى زانکۆلاینیان پڕنەکردووەتەوە یان تەواویان نەکردوە، "بڕیاردرا ماوەى زانکۆلاین 24 کاتژمێری دیکە واتە تا کاتژمێر 12ی شەوى ڕۆژى سێشەممە رێکەوتى 20ی تشرینی یەکەمی 2020 بۆ دەرچوانى قۆناغى دوانزەى ئاماەیی درێژ بکرێتەوە."

 

 

عەباس ئەکرەم، وتەبێژى وەزارەتەکە (19ی تشرینی یەکەمی 2020) لە ڕاگەیەنراوێکدا وتی، "لەپێناو بەرژەوەندى گشتى و پێدانى دەرفەتى زیاتر بە دەرچوان، کە بەهەر هۆکاربێت نەیانتوانیوە فۆرمى زانکۆلاین پڕبکەنەوە، لە ئێستادا دەتوانن سوودمەندبن لەم دەرفەتەو فۆرمى زانکۆلاین تەواوبکەن."

 

عەباس ئەکرەم ڕاشیگەیاند، "ئەمە دواین دەرفەتەو چیتر ماوەى زانکۆلاین درێژناکرێتەوە، هەر بۆیە داوا لە دەرچوانى قۆناغى دوانزەى ئامادەیی دەکەین، کە تا ئێستا فۆڕمى (زانکۆلاین) یان پڕنەکردۆتەوە، پێویستە لەماوەى ئەو 24سەعاتەدا پەلەبکەن و تەواوى هەوڵەکانیان بخەنە گەڕ بۆ پڕکردنەوەو تەواوکردنى فۆرمى زانکۆلاین."