ناس كورد-
سەرچاوەیەكی بەرپرس لە مەرزی پەروێزخان دەڵێت، ئەو هەواڵەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە کە گوایە بارێک "زەكەری دەستكرد" هاتووەتە هەرێمی کوردستان "دوورە لە ڕاستییەوە".
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سەرچاوەیەكی بەرپرس لە مەرزی پەروێزخان (18ی تشرینی یەكەمی 2020) بە ناس كوردی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ لە چەندین پەیجی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان "هەواڵێك بڵاوكراوەتەوە كە لەم مەرزەوە زەكەری دەستكرد هێنراوەتە كوردستان، بەڵام ئەوە دوورە لەڕاستییەوە و هەڵبەستراوە."
ئەو سەرچاوەیە بە تەنزەوە وتی، "تەنانەت هەر بەهۆی كاریگەری ئەو هەواڵانەی بڵاوكراونەتەوە زۆرێك لەهاوڕێیانی بەرپرس و فەرمانبەرانیش وەك حاڵەتێكی سەرسوڕمان و بۆ تەنز پەیوەندییان پێوەكردوون كە ئایا راستە یان نا".
ناس کورد بەدواداچوونی بۆ وێنەکەش کرد و دەرکەوتوو ئەو وێنەیە کوردستان نییە و لە چەندین ماڵپەری تر وێنەکە بەکارهێنراوە.