گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دواین جۆری قاچاخی

قاچاخچی ’’سەروپێش لە مەرزەکانەوە پەیدا بووە’’

2020.10.19 - 21:20
App store icon Play store icon Play store icon
قاچاخچی ’’سەروپێش لە مەرزەکانەوە پەیدا بووە’’

ناس کورد-

عەلی حەمە ساڵح، پەرلەمانتاری گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، سەروپێ، دوایەمین کاڵای قاچاخە کە لە مەرزەکانەوە بە قاچاخی هاوردە دەکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 


عەلی حەمە ساڵح لە فەیسبوکی خۆی (19ی تشرینی یەکەمی 2020) نوسیویەتی، "کاڵا نەماوە ئەم بەرپرسانە بیری لێنەکەنەوە و بە قاچاخ بیھێنن؛ لە ئۆتۆمبیلی مۆدیل کۆنەوە بۆ ھێلکەو فەرش و دوگ و جگەرو جگەرە!!".

 


دەشڵێت، "شت نەماوە ئەم بەرپرسانە بیری لێنەکەنەوە بە قاچاخ بیھێنن، دوایەمین شت سەروپێیە!!
بەڵێ، ئێستا سەرپێش بە قاچاخ لە ئێرانەوە دێن!!".


باسی لەوەشکردووە، "لەم ڕۆژانەدا بەڕادێک سەروپێی قاچاخ لە پەروێزخان گیراوە! ئیشەکە ئەوەندە عەیبە کەس لە ڕووی نایە خۆی بکاتە خاوەنی!!".


عەلی حەمە ساڵح دەڵێت "بیرکەوە! یەکێ ئامادەبێت سەروپێی قاچاخ ، کە کەس نازانێت ھی چی و کەیە بکاتە خواردنی خەڵک!!! دەست بۆچی نابات!!".