گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مۆدێلێکى نوێی گەندەڵى ئاشکرا کرا.. ’’بارتەقاى 800 مامۆستا و فەرمانبەر زەوى دراوە بە کۆمپانیایەک’’

2020.10.19 - 21:14
مۆدێلێکى نوێی گەندەڵى ئاشکرا کرا.. ’’بارتەقاى 800 مامۆستا و فەرمانبەر زەوى دراوە بە کۆمپانیایەک’’

ناس کورد-

سێ ئەندامى پەرلەمانى کوردستان ڕایدەگەیەنن، مۆدێلێکى نوێی گەندەڵى سەری ھەڵداوە و بارتەقاى 800 مامۆستا و فەرمانبەرى زانکۆ زەوى دراوە بە یەک کۆمپانیا.

 

هەریەکە لە دابان محەمەد و جەلال محەمەد و ئاشنا عەبدوڵا، پەرلەمانتارانى فراکسیۆنى گۆڕان لە راگەیەنراوێکى هاوبەشدا رایانگەیاند (19ى تشرینى یەکەمى 2020)، "ئەمڕۆ نزیکەى 470 مامۆستا و فەرمانبەرى زانکۆ لە سلێمانى خۆپیشاندانیان کرد، لەکاتێکدا لەو زانکۆیەى ئەوان خزمەتى تێدا دەکەن، بەرپرسانی زانکۆ بە هاوکارى دەستەى وەربەرهێنان 84 دۆنم زەوى لە کەمپى نوێى زانکۆکەیان، بەناوى قەرەبوەوە داوە بە کۆمپانیایەک بەناوى دایک! ئەگەر بێت و ئەم زەوییە دابەش بکرێت، زیاتر لە 800 مامۆستا و فەرمانبەر سود مەند دەبن".

 

ئاماژەیان بەوەشکردووە، "بەناوى چین و توێژ و پیشە جیاوازەکانەوە، مۆدێلێکى نوێى گەندەڵى و بەهەدەردان و داگیرکارى زەوى و زار دەستى پێکردوە، کە لە بنەڕەتەوە چەند کۆمپانیایەکى دیاریکراون و دەڵاڵێکى نزیک لە بەرپرسێکى حکومەت سەروکارى دەکات".

 

ئەو پەرلەمانتارانە دەڵێن، "ئەم ڕێگا و ڕێکارە نایاسایى و نادادیەى ئێستا هەیە، مۆدێلێکى نوێى گەندەڵى و بەهەدەردانە، بەناوى چین و توێژە جیاوازەکانەوە دەکرێت، پێویستە سەندیکا و نوینەرایەتی چین و توێژ و پیشە جیاوازەکانیش، وشیار و ئاگاداربن، بەناویانەوە بازرگانی نەکرێت".