گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بڕێک پارە دەدرێت بە توێژێک لە مامۆستایان

2020.10.19 - 20:58
بڕێک پارە دەدرێت بە توێژێک لە مامۆستایان

ناس کورد-

پەروەردەى شارەزوور وادەى دابەشکردنى پارەى وانەبێژى بۆ مانگى چوار ڕاگەیاند.

 

نەبیل حەمە ساڵح، لێپرسراوى خۆییەكان لە پەروەردەى شارەزوور لە هەژمارى خۆى لە فەیسبوک نوسیویەتى، "سەرجەم بەڕێوەبەری خوێندنگە و قوتابخانەکان ئاگادار دەکەین کە وانەبێژیان هەیە، چوارشەممە (21ی تشرینی یەکەمی 2020) سەردانی هۆبەی ژمێریاری بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی مووچەی وانەبێژی مانگی چواری ئەمساڵ".

 

پارەى وانەبێژى مامۆستایانى وانەبێژ هاوشێوەى موچەى فەرمانبەران لەوادەى خۆى دوادەکەوێت و زۆربەیجار چەند مانگێک جارێک موچە وەردەگرن.