گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەمەودوا پۆلیسی هاتوچۆ لە ترافیکەکانی سلێمانى نابینرێن

2020.10.19 - 20:27
لەمەودوا پۆلیسی هاتوچۆ لە ترافیکەکانی سلێمانى نابینرێن

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتى هاتوچۆى ناو شارى سلێمانى بڕیاری دا بە نەمانی کارمەندانی ھاتوچۆ لە ترافیک لایتەکانی ناو شار.

 

سەعدوڵا عەزیز، بەڕێوەبەری ھاتوچۆی ناوشاری سلێمانی بە ترافیک ئێف ئێمی ڕاگەیاند (19ى تشرینى یەکەمى 2020)، "بڕیاریان داوە بە لابردنی کارمەندەکانی ترافیک لایتەکان لە ڕۆژدا چونکە شۆفێران ڕۆژانە بەبێ گرفت پابەندی ھێماکانی ترافیکن".

 

وتیشی، "ئەم بڕیارە تەنھا بۆ ڕۆژ دراوە و لە ئایندەیەکی نزیکدا کامێرای چاوێری سەر ترافیک لایتەکانیش دەخرێنەوە کار".

 

بەڕێوەبەری ھاتوچۆی ناوشاری سلێمانی باسى لەوەشکرد، لەلایەکی ترەوە بۆ ئاسانکاری ھاتوچۆی شۆفێران سلێمانیان دابەشکردووە بەسەر چەند زۆنێکداو ھەر زۆنە و ئەفسەرێک و چەند کارمەندێکی بۆ دابین کراوە بۆ کەمکردنەوەی کێشەو گیرو گرفت و قەرەباڵغی.