گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’لە خەڵک دەپاڕێینەوە و نایەن’’

بەخشینی پلازما زیانی هەیە وا تەنها لەسەدا پێنجی توشبووانی سلێمانی بەخشیویانە؟

2020.10.19 - 20:22
App store icon Play store icon Play store icon
بەخشینی پلازما زیانی هەیە وا تەنها لەسەدا پێنجی توشبووانی سلێمانی بەخشیویانە؟

ناس کورد-

ژمارەیەکى کەمى ئەو توشبووانەى کۆرۆنا کە چاکبوونەتەوە لە پارێزگاى سلێمانى پلازمایان بەخشیوە، تەندروستیش دەڵێت لەخەڵک دەپاڕێنەوە بچن پلازما ببەخشن بەڵان نایەن بەدەم داواکەیانەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی بەدواداچوونى ناس کورد بۆ ئامارەکانى تەندروستى سلێمانى، لە کۆی 19 هەزار و 936 توشبوو، تەنها هەزار و 122 کەس پلازمایان بەخشیوە واتە 5.6%ی کۆی توشبووان.


یاد نەقشبەندى، وتەبێژى تەندروستى سلێمانى بە ناس کوردى ڕاگەیاند (19ى تشرینى یەکەمى 2020) "چەندینجار هاوارمان کردووە و داوامان کردووە، تەنانەت دەپاڕێینەوە کە بێن پلازما ببەخشن، بەڵام خەڵک نایەن".


وتیشى، "بەخشینى پلازما لەڕووى زانستییەوە هیچ کێشەیەکى نییە، چونکە پزیشک بریار دەدات کە پلازما لەو کەسە وەربگیرێت یان نا، ئەگەر زیانى هەبێت پزیشکەکە رێگەى پێنادات بیبەخشێت".

 

یاد نەقشبەندى باسى لەوەشکرد، هەموو ئەو توشبووانەى کۆرۆنا کە چاکبوونەتەوە، دەتوانن سەردانى پزیشک بکەن و لەوێ پێیان دەوترێت کە دەتوانن بیبەخشن یان نا.

 

چارەسەرى توشبووانى کۆرۆنا پلازما بە پلازماى خوێنى ئەو کەسانەى چاکبوونەتەوە، یەکێکە لە دیارترین چارەسەرەکان بۆ توشبووان لەپاڵ چەندین چارەسەرى دیکەدا.