گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شیعە لە عێراق سێشەممەى وەک یەکەم ڕۆژى ڕەمەزان دیاریکرد

2019.05.05 - 22:22
App store icon Play store icon Play store icon
شیعە لە عێراق سێشەممەى وەک یەکەم ڕۆژى ڕەمەزان دیاریکرد

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- مەرجەعەکانى شیعە لە عێراق ڕۆژى سێشەممەیان وەک یەکەم ڕۆژى مانگى ڕەمەزان دیاریکردووە، لە ڕاگەیەندراوێکدا نوسینگەى سیستانى بڵاویکردۆتەوە، یەکشەممە مانگ نەبینراوە و بەوەش "دووشەممە نابێتە یەکەم ڕۆژى ڕەمەزان". . نوسنگەى عەلى سیستانى مەرجەعى باڵاى شیعە لە عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، هیچ بەڵگەیەک نەبووە بۆ بینینى مانگ لە ڕۆژى یەکشەممەدا، بۆیە ڕۆژى 7/5/2019 یەکەم ڕۆژى مانگى ڕەمەزانە و دووشەممە تەواوکارى مانگى شەعبانە. . لە لایەکى دیکەوە بە هەمان شێوە چەند مەرجەعێکى ترى شیعە لە عێراق سێشەممەیان وەک یەکەم ڕۆژى مانگى ڕەمەزان دیاریکرد. . ڕاگەیاندنى ڕۆژى سێشەممە وەک یەکەم ڕۆژى مانگى ڕەمەزان لە لایەن مەرجەعى شیعەکانى عێراقەوە، پاش ئەوە دێت لیژنەى فەتواى عێراق ڕۆى دوو شەممەى وەک یەکەم ڕۆژى ڕەمەزان ڕاگەیاند. . .